٣ بازرگانی ئێرانی – ئەمریکی بە دەوردانەوەی گەمارۆکانی ئێران تۆمەتبار کران

لە لایەن وەزارەتی دادی ئەمریکا ٣ بازرگانی ئێرانی – ئەمریکیی بە دەوردانەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران تۆمەتبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ەبە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئەڵمانیا، ئەو سێ بازرگانە دانیشتووی کالیفۆرنیا بەوە تۆمەتبارن کە لە سەرتاسەری جیهان پاژ و جیهازاتی ئۆتۆمبیل-یان کڕیوە و ڕەوانەی ئێرانیان کردووە.

ئەو سێ بازرگانە ئەمریکاییە کە بە ڕەگەز ئێڕانین، بە پێی ڕاگەیاندن دادستێنی باکووری کالیفۆرنیا لە رێکارگەلیک بۆ گواستنەوەی دراو لە رێگەی خزمەتی نێودەوڵەتیی ماڵی بۆ ناردنی جیهازات و پاژی ئۆتۆمبیل بۆ ئێران بەهرەیان وەرگرتووە و لەو رێگەوە گەمارۆکانی سەر ئێرانیان دەور داوەتەوە.

هەروەها بە گوێرەی ئەو ڕاگەیاندنە سێ بازرگانی ئێرانی – ئەمریکی وێرای کڕینی پاژ و جیهازاتی ئۆتۆمبیل لە سەرتاسەری جیهان و هەناردەی بۆ ئێران، بەوە تۆمتەبارن کە بە یارمەتیی ڕێکخراوگەلی ماڵیی قەدەغەوە، داهاتی خۆیان لە تارانەوە بۆ ئەمریکا گواستۆتەوە. هەڵبەت هێشتا ڕوون نییە کە ئەوان چ جۆرە پاژ و جیهازاتێکی ئۆتۆمبیل و لە چ ئاستێکیان ڕەوانەی ئێران کردووە.

دادستێنی باکووری کالیفۆرنیا ناوی ئەو سێ بازرگانەی سەدر عیماد واعێز، پووران ئازاد و حەسەن عەلی موشیر فاتمی ڕاگەیاندووە.

بە وتەی بەرپرسانی دادی ئەمریکا ناوی ئەو سێ کەسە وەک بەڕێوەبەرانی جێبەجێ کاری کۆمپانیایەکی بەرهەم هێنەری لە تاران تۆمار کراوە کە پاش توێژینەوەکانی وەزارەتی بازرگانی، ئاسایشی ناوخۆ و پۆلیسی جەنایی ئەمریکا، دەستبەسەر کراون.

News Code 18435

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =