ئه‌مریکا پشتیوانی له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان ده‌کات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ۳ قۆڵی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ڕووسیا و تورکیا جه‌ختی کرد: ئه‌مریکا پشتیوانی له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان له‌ سووریا ده‌کات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک،  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا درێژه‌ی دا: له‌ ئه‌مریکا داوا ده‌که‌ین پشتیوانی له‌ گرووپه‌ کوردییه‌کانی سووریا نه‌کات.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ کۆبوونه‌وه‌ی مسکۆ وتی: له‌م کۆبوونه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ زۆر بابه‌ت هاوپه‌یوه‌ند به‌ قه‌یرانی سووریا و ئاشتی پڕۆسه‌ی ئاستانه‌ قسه‌مان کرد. وڵاتانی پشتیوانی پڕۆسه‌ی ئاستانه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاکوو ژیانی ئاسایی بۆ خه‌ڵکی سووریا بگه‌ڕێننه‌وه‌، جه‌خت ده‌که‌ین له‌ به‌رده‌وام بوون له‌ یارمه‌تییه‌ مرۆڤییه‌کان له‌ درێژه‌ی دۆزینه‌وه‌ ڕێگه‌چاره‌یه‌کی ئاشتیانه‌ بۆ قه‌یرانی سووریا.

چاوش ئۆغڵو هه‌روه‌ها وتی: بڕێک گرووپه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاکوو دانوستانه‌کانی ئاستانه‌ له‌ ڕووسیا لاواز بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌م ۳ ولاته‌ گه‌ره‌نتی ئاگربڕ ۳ قۆڵی ده‌ده‌ن و سوورن له‌ سه‌ری.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی که‌ ئه‌نقه‌ره‌ پێبه‌نده‌ به‌ یه‌کپارچه‌یی خاکی سووریاوه‌.

News Code 18427

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =