ترامپ: من لەگەڵ ئێران ڕێکناکەوم

سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی تر بە هێرش بۆ سەر دەوڵەتی پێشووی ئەو وڵاتە، ڕەخنەی لە جان کری گرت بە بۆنەی واژۆی بەرجام.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یو ئێس ئەی تودەی، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لە میشیگان قسەی دەکرد لە درێژەدا بە ئاماژە بە بەرجان زیادی کرد: یەکێک لە خراپترین ڕێککەوتنەکان بوو. چۆن دەبێت ئاوەها ڕێککەوتنێک بکرێت. ١٥٠ ملیار دۆلار مان دایە ئێران و دەزانن(دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا) لە بەرانبەردا هیچتان بە دەست نەهێنا؟ هیچ! هیچتان دەست نەکەوت. من جان کری نیم کە ئەو ڕێککەوتنە خراپە لە گەڵ ئێران واژۆ بکەم.

ترامپ لە درێژەدا ئاماژەی دایە سەر رێککەوتنی دەوڵەتەکەی لە گەڵ کۆریای باکوور بۆ لە ناو بردنی چەکی ناڤۆکی ئەو وڵاتە و وتی: هەر ڕووداوێک کە بڕیارە بکەوێت، بکەوێت. دەچینە ناو دانوستانەوە، ئەگەر پێشنەکەوتین دێینە دەرەوە. من جان کری نیم کە ئەو ڕێککەوتنە خراپە لە گەڵ ئێران ئەنجام بدات.

ترامپ لە درێژەدا وتی: ئێمە لە ماوەی سێ تا چوار هەفتەی داهاتوودا دانوستانێکی سەرکەوتووانەمان دەبێت.

News Code 18426

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =