ئێران ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی دانوستانی نێوان په‌مپه‌ئۆ له‌گه‌ڵ ڕیاز و تێلاڤیڤ

به‌رپرسێکی باڵای ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ گفتوگۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سعوودییه‌ و ئیسڕائیل، سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێرانه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، به‌پرسێکی باڵای ئه‌مریکا وتی: به‌رنامه‌ی مووشه‌کی ئێران ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی دانوستانه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ له‌ نێوان مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و به‌رپرسانی سعوودییه‌ و زایۆنییه‌کان ده‌بێت.

برایان هۆک، ڕاوێژکاری سیاسی باڵای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌روه‌ها پاگه‌نده‌ی کرد که‌ به‌رنامه‌ی مووشه‌کی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاشتی و ئه‌منیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌مریکا له‌ وڵاتانی دیکه‌ داوای کردووه‌ تاکوو که‌سانی هاوپه‌وه‌ند به‌م بابه‌ته‌ سزا بدرێن.

ئه‌و هه‌روه‌ها له‌ به‌رنامه‌ی مووشه‌کی ئێران وه‌ک به‌شێکی گه‌وره‌ له‌ گفتوگۆکانی نێوان ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌ ئه‌مریکاییه‌کانی ناوی برد.

شایانی باسه‌ که‌ مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نوێی ئه‌مریکا ئێواره‌ی شه‌مه‌ سه‌ردانی عه‌ره‌بستانی کرد.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نوێی ئه‌مریکا له‌ ڕیاز له‌گه‌ڵ مه‌له‌ک سه‌لمان و عادڵ جوبه‌یر، وه‌یزی ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه‌ دیدار ده‌کات.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ئه‌و پێشتر بۆ به‌شداری کردن له‌ کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندام له‌ ناتۆ سه‌ردانی بروکسڵ کردبوو و بڕیار وایه‌ که‌ له‌ درێژه‌ی سه‌فه‌ره‌کانی سه‌ردانی فه‌له‌ستین و ئه‌ردۆن بکات.

News Code 18425

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =