داخستنی سنووره‌کان سیاسه‌تێکی هه‌ڵه‌یه‌

نوێنه‌ری شاره‌کانی سنه‌، کامیاران و دیوانده‌ره‌ له‌ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: داخستنی سنووره‌کان سیاسه‌تێکی هه‌ڵه‌یه‌ و گه‌ڵاڵه‌ی پیله‌وه‌ری ده‌بێت هاوکات له‌گه‌ڵ چالاکی سنووره‌کان جێبه‌جێ بکرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسی مێهر سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ی سنوورنشینه‌کان وتی: له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که‌ ده‌ست هه‌یه‌ له‌ کاردا که‌ هه‌رچه‌ند جار ڕایه‌ک سنووره‌کانی پارێزگاکه‌ی ئێمه‌ دابخرێت. که‌ل و په‌ل له‌ سنووره‌کانی دیکه‌ی ئێرانه‌وه‌ به‌ ئاسانی هات و چوو ده‌کات به‌ڵام جێگه‌ی پرسیاره‌ بۆ ده‌بێت ته‌نیا سنووره‌کانی پارێزگاکه‌ی ئێمه‌ دابخرێت.

ئه‌و زیادی کرد: زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌ ڕۆحانی ده‌نگیان داوه‌ تاکوو چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌م دۆخه‌ خراپه‌ ئابوورییه‌ بکاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وان هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی ئه‌م دۆخه‌ خراپه‌شیان نه‌ده‌کرد.

نوێنه‌ری شاره‌کانی سنه‌، کامیاران و دیوانده‌ره‌ له‌ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: داخستنی سنووره‌کانی کوردستان ده‌بێته‌ هۆی لاواز بوونی کار و پیشه‌ له‌ کوردستان. نابێت ئاڵ و گۆڕی سنووری له‌ کوردستان به‌ سیاسی بکرێت چون خه‌ڵک به‌ هۆی ئه‌منیه‌تی کاری خۆیان، له‌ دوای دابین کردنی ئه‌منیه‌تی ناوچه‌که‌ی خۆشیان ده‌بن و ئێسته‌ش جێگه‌ خۆشحاڵییه‌ که‌ ئه‌منیه‌تی به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌یه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا: بڕێک ده‌ستی نادیار هه‌یه‌ که‌ دۆخه‌که‌ نادادپه‌روه‌رانه‌ بکرێت و ببێته‌ هۆی تووڕه‌ بوونی خه‌ڵک و بێ گومان ئه‌مه‌ له‌ سوودی حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت نییه‌. جێبه‌جێ کردنی گه‌ڵاڵه‌ی پیله‌وه‌ری ده‌بێت هاوکات بێت له‌گه‌ڵ کاری ئاسیی سنووره‌کان تاکوو زیان به‌ خه‌ڵکی ئاسایی نه‌گات. ئه‌م جۆره‌ کارانه‌ ده‌بێته‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی و زه‌ینی خه‌ڵک ده‌گۆڕێت و ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی له‌ سوودی حکومه‌ت نییه‌.

عه‌له‌وی جه‌ختی کرد: وه‌زیری ناوخۆی ده‌بێت هه‌رچی زووتره‌ سه‌باره‌ت به‌ سنووره‌کان کارێک بکات. هه‌نارده‌ کردنی که‌ل و په‌لی ئێرانی یه‌کێکه‌ له‌ باشترین ڕێگه‌کانی پشتیوانی له‌ به‌رهه‌م هێنانی ناوخۆیی و شایسته‌ نییه‌ ئێمه‌ وه‌ها سنووره‌کان به‌ ڕووی کار و بازه‌رگانی کردندا دابخه‌ین.

ئه‌و زیادی کرد: له‌ میانه‌ی به‌ڕێوه‌ چوونی ڕفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تورکیا به‌ڵێنی به‌ ئێران دا، به‌ڵام هیچ سنوورێکی به‌ڕووی هه‌رێمی کوردستاندا دانه‌خست، به‌ڵام ئێران ماوه‌یه‌کی زۆره‌ سنووره‌کانی داخستووه‌. داخستنی سنووره‌کان سیاسه‌تێکی هه‌ڵه‌یه‌ و عه‌قڵانی نییه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ ئێران ئه‌منیه‌تی سه‌ربازی و هه‌واڵگری هه‌یه‌، پێویستمان به‌ ئه‌نیه‌تی ده‌روونیشه‌ که‌ ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگه‌ی دابین کردنی کار و پیشه‌ی چالاک و به‌هێزه‌وه‌ به‌ ده‌ست دێت.

News Code 18424

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =