عه‌بدوڵا گوڵ به‌ربژاری سه‌رۆک کۆماریی تورکیا نابێت

به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی مێدیاکان پێشتر ئاماژه‌یان پێ کردبوو، عه‌بدوڵا گوڵ، سه‌رۆک کۆماری پێشووی تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ به‌ربژاری سه‌رۆک کۆماریی تورکیا نابێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، عه‌بدوڵا گوڵ، سه‌رۆک کۆماری پێشووی تورکیا له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ڕایگه‌یاند که‌ نایه‌وێت بێت به‌شداری کێبه‌رکێکانی هه‌ڵبژاردن بکات.

ئه‌و زیادی کرد: بابه‌تی به‌بژاری من چی دیکه‌ قسه‌ی له‌ سه‌ر ناکرێت. 

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ پێشتر ڕۆژنامه‌کان ئاماژه‌یان دابوو که‌ عه‌بدوڵا گوڵ به‌ربژاری سه‌رۆک کۆماریی تورکیا ده‌بێت و کێبه‌رکێی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌کات.

ڕه‌ئیول یه‌وم پێشتر ئاماژه‌ی دابوو که‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گوڵ به‌ فه‌رمی ڕاینه‌گه‌یاندووه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌کات به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی نزیک له‌م که‌سایه‌تییه‌ی تورکیا ئاماژه‌یان داوه‌ که‌ خۆی به‌ربژار ده‌کات.

شایانی باسه‌ که‌ دوو حه‌فته‌ به‌ر له‌ ئێستا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان ڕایگه‌یاند که‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ تورکیا یه‌ک ساڵ پێش ده‌که‌وێت و ئه‌مه‌ش له‌ سه‌ر داواکاری باغچه‌لی سه‌رۆکی حزبی مه‌هه‌په‌ ئه‌نجام بووه‌ و بڕیار وایه‌ که‌ ۲۶ی ئاگوستی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌ڕێوه‌ بچێت.

News Code 18422

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =