تورکیا داوای کرد یەپەگە خاکی سووریا بەجێبێڵێت

وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: دەبێت یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە، خاكی سوریا جێبهێڵن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەولود چاوش ئۆغڵو لەمیانی لێدوانێكیدا رایگەیاند: بەهۆی ئەوەی یەپەگە هەڕەشەیە بۆ ئاسایشی توركیا، بۆیە دەبێت خاكی سوریا جێبهێڵێت.

وەزیری دەرەوەی توركیا، ئەوەشی راگەیاند: "هەریەك لە گرەنتیكارانی پرۆسەی ئاستانا، توركیا، روسیا و ئێران هاوڕان لەسەر پاراستنی یەكپارچەیی خاكی سوریا."

وەزیری دەرەوەی توركیا بەپێویستی زانی چارەسەرێكی سیاسیی بۆ قەیرانی سیاسیی سووریا بدۆزرێتەوەو رایگەیاند: "گرنگترین شت ئەوەیە، كە پرۆسەیەكی چارەسەریی بێت لەلایەن سوورییەكانەوە خاوەندارییەتی بكرێت‌و بەڕێوەببرێت".

News Code 18421

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =