هه‌وره‌تریشقه‌ پیاوێکی کوشت

پیاوێکی خه‌ڵکی گوندی گۆگجه‌ی سەر بە شاری مه‌ریوان به‌هۆی هه‌وره‌تریشقه‌وه‌ کوژرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیوارەی دوێنێ شەمە ۸ی گوڵان، نیسان پیاوێکی ته‌مه‌ن ۴۰ ساڵی خه‌ڵکی گوندی گۆگجەی مەریوان له‌ ناوچه‌ی سه‌رشیو(نێوان سەقز و مەریوان) به‌هۆی هه‌وره‌تریشقه‌وه‌ گیانی لەدەستدا.

لە هەواڵەکاندا هاتووە کە ئەو پیاوە وەرزێر بووە و لە مەزراکەی خۆیدا کاری کردووە کە لە ناکاو هەرەتریشقە لێیداوە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بارینی باران و هاتنی تەرزە و هەورەتریشقە لە کوردستان بەردەوام بووە.

News Code 18418

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =