۶ داعشی له‌ موسڵ ده‌ستگیر کران

سه‌رچاوه‌کانی سه‌ر به‌ وه‌زارتی ناوخۆی عێراق ڕایانگه‌یاند که‌ ۶ داعشی له‌ موسڵ له‌ باکووری عێراق ده‌ستگیر کران.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، سه‌رچاوه‌کانی سه‌ر به‌ وه‌زارتی ناوخۆی عێراق ڕایانگه‌یاند که‌ ۶ داعشی له‌ موسڵ له‌ باکووری عیراق ده‌ستگیر کران.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزه‌کانی دژه‌ تیرۆری نه‌ینه‌وا ۶ داعشیان ده‌ستگیر کردووه‌ و ئه‌م ۶ که‌سه‌ له‌ ناوچه‌ جۆراوجۆره‌کانی شاری موسڵ ده‌ستگیر کراون.

سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌کان هه‌روه‌ها له‌ ده‌ستگیر کردنی زیندانییه‌کی هه‌ڵاتوو له‌ زیندانی بادوش به‌ تۆمه‌تی کوشتن هه‌واڵیان داوه‌، ئه‌م که‌سه‌ پێشتر به‌ ۱۵ ساڵ زیندانی سزا درابوو. ئه‌م زیندانییه‌ له‌ کاتی هه‌ڵاتن له‌ قه‌راخی چه‌پی شاری موسڵدا ده‌ستگیر کراوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ هێزه‌ عێراقییه‌کان به‌رده‌وامن له‌ پاک کردنه‌وه‌ و دۆزینه‌وه‌ی تیرۆریستیه‌کان له‌ ناوچه‌ ئازاد کراوه‌کان له‌ پاشماوه‌ی داعشییه‌کان به‌ تایبه‌ت له‌ باکوور و ناوه‌ند و ڕۆژئاوای عێراق.

له‌ ساڵی ۲۰۱۷ شاری موسڵ له‌ داعشییه‌کان پاک کرایه‌وه‌.

News Code 18415

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =