ڕێگە بە چاودێران دەدەین داخرانی ناوه‌نده‌ ناڤۆکییه‌کان ببینن

سه‌رۆکی کۆریای باکوور ڕایگه‌یاند که‌ وڵاته‌که‌ی ڕێگه‌ به‌ چاودێره‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌دات که‌ له‌ مانگی مه‌ی، شایه‌تی داخرانی ناوه‌نده‌ ناڤۆکییه‌کان بن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ده‌یلی تلگراف، کیم جۆنگ ئۆن، سه‌رۆکی کۆریای باکوور ڕایگه‌یاند که‌ به‌ زوویی ناوه‌نده‌ ناڤۆکییه‌کانی وڵاته‌که‌ی دادده‌خات.

نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماری کۆریای باشوور ئه‌م بابه‌ته‌ی له‌ زاری کیم ڤۆنگ ئۆنه‌وه‌ پشت ڕاست کردووه‌ته‌وه‌ که‌ بۆ داخستنی ئه‌م ناوه‌نده‌ ناڤۆکییانه‌ ڕێگه‌ ده‌درێت تاکوو چاودێڕانی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌واڵنێره‌کان به‌شداری بکه‌ن.

یۆن یۆنگ چان، وته‌بێژی کۆریای باشوور زیادی کرد: کیم وتوویه‌تی ناوه‌نده‌ ناڤۆکییه‌کان له‌ مانگی مه‌ی داده‌خرێت و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ شاره‌زایانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌مریکا بانگهێشت ده‌کات که‌ چاودێڕی ئه‌م کاره‌ بکه‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ ڕۆژی هه‌ینی، کیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆکی کۆریای باکوور به‌ شکاندنی سنووری ۶۰ ساڵه‌ی نێوان هه‌ر دوو کۆریاکه‌ له‌گه‌ڵ مون جائه‌، سه‌رۆک کۆماری کۆریای باشوور دیداری کرد.

ئه‌و یه‌که‌مین سه‌رۆکی کۆریای باکووره‌ که‌ دوای ۶۵ ساڵ له‌ شه‌ڕی هه‌ر دوو کۆریاکه‌؛ له‌م ناوچه‌یه‌ تێپه‌ڕ ده‌بێت.

له‌م دیداره‌دا، هه‌ر دوو کۆریاکه‌ سه‌باره‌ت به‌ داماڵانی چه‌کی ناڤکی له‌ دوورگه‌ی کۆریا ڕێککه‌وتوون..

News Code 18414

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =