ڕۆڵی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ وێرانکه‌ره‌ و ده‌بێت وڵام بداته‌وه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: ئه‌گه‌ر که‌سێک سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی وێرانه‌کر له‌ ناوچه‌که‌ ده‌بێت وڵام بداته‌وه‌، ئه‌وه‌ ئه‌مریکایه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لاورۆف و چاوش ئۆغڵو له‌ مسکۆ سه‌باره‌ت به‌ سووریا وتی: ئێمه‌ پڕۆسه‌ی ئاستانه‌مان ده‌ست پێ کرد و بووه‌ته‌ هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئازاره‌کانی خه‌ڵکی سووریا. هه‌روه‌ها هه‌وڵمان داوه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێگه‌چاره‌یه‌کی سیاسی. دوای شکستی تیرۆریسته‌کان له‌م 7 ساڵه‌ مه‌ترسیداره‌ سووریا ئارامی به‌خۆیه‌وه‌ دیوه‌.

ئه‌و زیادی کرد: پڕۆسه‌ی ئاستانه‌ له‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌وه‌ ده‌ستی پێ کرد و ئێمه‌ هه‌میشه‌ جه‌ختمان کردووه‌ که‌ قه‌یرانی سووریا ڕێگه‌چاره‌ی سیاسی نییه‌. ئێران خۆی وه‌ک گه‌وره‌ترین قوربانی چه‌کی کیمیایی دژی به‌ کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌ لایه‌ن هه‌ر که‌سێکه‌وه‌یه‌. ئێران هه‌روه‌ها دژی هه‌رجۆره‌ ده‌ستێوه‌ردانێکی ده‌ره‌کییه‌.

زه‌ریف هه‌روه‌ها وتی: ئه‌و وڵاتانه‌ی خۆیان تاکوو دوێنێ پشتیوانی چه‌کی کیمیایی عێراق بوون ناتوانن پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ بکه‌ن که‌ دژی چه‌کی کیمیایین، هیوادارم هه‌نگاوێکی جیهانی ده‌ست پێ بکات و له‌ چوارچێوه‌ی یاسای قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی کیمیایی کارێک بکرێت.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ ئه‌مریکا وتی: ئه‌و ڕۆڵه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا بوویه‌تی وێرانکه‌ر بووه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی دا: ئه‌مریکا له‌ دوای ده‌نه‌ده‌نی هێزه‌ ئێتنیکییه‌کانی سووریایه‌ و ئه‌مه‌ش بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌یه‌. ئه‌گه‌ر که‌سێک سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی وێرانه‌کر له‌ ناوچه‌که‌ ده‌بێت وڵام بداته‌وه‌، ئه‌وه‌ ئه‌مریکایه‌. ڕۆڵی خراپی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ بووه‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م هه‌مووه‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌مریکا له‌ سه‌ره‌تای هاتنه‌ سه‌رکاری ترامپ له‌ درێژه‌ی دژایه‌تی کردنی ڕێککه‌وتنه‌ جیهانییه‌کان هه‌نگاوی هه‌ڵگرتووه‌، وه‌ک به‌رجام که‌ به‌ بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش واژۆ کراوه‌، ئه‌مریکا که‌ خۆی ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ی واژۆ کردووه‌، ترامپ ئامادیه‌ نییه‌ جێبه‌جێ بکات و ده‌یان جار پێشێلی کردووه‌.

زه‌ریف هه‌روه‌ها وتی که‌ ترامپ بێجگه‌ له‌وه‌ی پێبه‌ندی به‌ڵێنه‌کانی خۆی نییه‌ که‌ داواکاری زیاتریشی هه‌یه‌ که‌ بێ گومان له‌ لایه‌ن ئێران و وڵاتانی دیکه‌وه‌ قابیلی قبوڵ کردن نییه‌. ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یش قبوڵی ناکات.

News Code 18411

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =