کۆمیسیۆنی فەرهەنگی مەجلیس ئامادەی پاڵپشتی زیاتر لە کوردستانە

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی فەرهەنگی مەجلیس وتی: ئەو کۆمیسیۆنە ئامادەی پاڵپشتی زیاتر بە تایبەتی لە بواری بودجەی فەرهەنگی و چارەسەرکردنی دڵەوەرێزی ڕۆحانیەکان لە کوردستانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا ئەحمەد سالک ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی پێش نوێژەکانی هەینی پارێزگای کوردستان لە گەڵ ئەندامانی کۆمسیۆنی فەرهەنگی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە سنە وتی: کۆمیسیۆنی فەرهەنگی مەجلیس بە ئەرکی سەر شانی خۆیان دەزانن کە سەردانی پارێزگا جیاوازەکان بە تایبەتی پارێزگا سنوورییەکان بکات.

ئەو ئەندامەی کۆمیسیۆنی فەرهەنگی مەجلیسی شوورای ئیسلامی بە وتنی ئەوەی کە گرنگترین سەنگەری ئیسلامی ڕاستەقینە لە ئیختیاری ڕۆحانییەکانە ، ئاشکرای کرد : نوێژی هەینی و مزگەوت بەردەوام باشترین و گرنگترین سەرچاوەی ڕاگەیاندن و ئاگادار کردنەوەی موسڵمانان بووە و هەیە.

ئایەتوڵڵا سالک وتیشی: زیاتر لە ۷۰ هەزار مزگەوت لە ئێران هەیە و هەر حەفتە زیاتر لە ۹۰۰ نوێژی هەینی لە ئێران بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو ئاشکرای کرد : ئەندامانی ئەو کۆمیسیۆنە ئامادەی پاڵپشتی زیاتر بە تایبەتی لە بواری بوودجەی فەرهەنگی و چارەسەری دڵەوە ڕێزی ڕۆحانییەکانە لە کوردستان..

News Code 18409

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =