ژنانی کورد بۆ کۆمەڵگا هێمای هێز و ورەن

ئەندامی کۆمیسیۆنی فەرهەنگی مەجلیسی شوورای ئیسلامی بە جەخت لە سەر ئەوەی کە کۆمەڵگایەک گەشە دەکات کە ژنی توانای هەبێت، وتی: ژنانی کورد هێمای ژنانی بەهێزی کۆمەڵگان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەروانە سلەحشوری نوێنەری خەڵک لە مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە کۆبوونەوەیەک لە ئاستی پارێزگا لە ژێر ناوی کۆمەڵەی ژنانی هەڵکەوتە لە گەڵ ئەندامانی کۆمیسیۆنی فەرهەنگی شوورای ئیسلامی بە ئامادە بوونی بەرپرسی گشتی بانگەشە ئیسلامییەکانی کوردستان کە لە هۆڵی کەوسەری ئەو ڕێکخراوە بەڕێوە چوو ، ئاشکرای کرد : ژنانی نوێنەری مەجلیس هەوڵ دەدەن دەنگی ژنان و هاواری ژنانی کۆمەڵگا بین.

سلەحشوری بە ئاماژە بە ئەوەی کە ژنانی کورد بۆ ئێمە هێمای ژنانی بەهێزن، زیادی کرد: ئەبێ کۆمەڵگا و بەرپرسانی ئێران ئیزن بدەنە ژنان کە بەربڵاو خۆیان نیشان بدەن.

ناوبراو وتیشی: لە کۆمیسیۆنی فەرهەنگی کارگەلێک بۆ لەناو چوونی ڕوانینی ڕەگەزی و جیاوازی نێوان ژنان و پیاوان و گرتنی بەشی 30 لە سەدی بەشداری ژنان لە پۆستە باڵاکانی ئێران ئەنجام دراون.

هەروەها تەیبە سیاوەشی ئەندامێکی تری ئەو کۆمیسیۆنە کە سەردانی کوردستانی کردووە، لە شرۆڤەی کارە ئەنجام دراوەکان بۆ دەنگ هێنانی گەڵاڵەی ئاسایشی ژنان لە مەجلیس وتی: ئەو گەڵاڵە گرنگە کە ناتەواوییە یاساییەکان لە بواری ژنانی خستووەتە بەر لێکۆڵینەوەوە بەم زووانە دەچێتە مەجلیس.

News Code 18408

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =