فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزی وشکانی تورکیا دەستگیر کرا

فه‌رمانده‌ی پێشووی ناوه‌ندی مێدیایی و ڕاهێنانی هێزی وشکانی سوپای تورکیا به‌ تۆمه‌تی به‌شداری کردن له‌ کوده‌تا به‌ زیندانی هه‌تا هه‌تایی سزا درا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، دادگایی کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ تۆمه‌تی به‌شداری کردن له‌ کوده‌تاکه‌ی ۱۵ جولای ساڵی ۲۰۱۶ی تورکیا ده‌ستگیر کراون، دریژه‌ی هه‌یه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ درێژه‌ به‌ڕێوه‌ چوونی که‌یسه‌کانی کوده‌تاکه‌ی ساڵی ۲۰۱۶ی تورکیا، ژنراڵ مه‌تین ئیدیل، فه‌رمانده‌ی پێشووی ناوه‌ندی مێدیایی و ڕاهێنانی هێزی وشکانی سوپای تورکیا به‌ تۆمه‌تی به‌شداری کردن له‌ کوده‌تا به‌ زیندانی هه‌تا هه‌تایی سزا درا.

هه‌روه‌ها دادگای باڵای تورکیا، بێجگه‌ له‌ ژنراڵ مه‌تین ئیدیل، دوو ژنراڵی دیکه‌ی باڵای سوپای تورکیا به‌ حوکمی هه‌تا هه‌تایی زیندان سزا دا.

ئه‌م دوو که‌سه‌ سه‌ربازییه‌ بریتین له‌ ژنراڵ لوتفی ئێسان یاننیک ئۆغڵو و ژنراڵ قوچ یه‌غیت.

تورکیا به‌ کوده‌تاکه‌ی ساڵی ۲۰۱۶وه‌ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ دۆخی نائاسایی ڕاگه‌یاندووه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ سه‌دان هه‌زار که‌سی زیندانی کردووه‌ و له‌ کار دوور خستووه‌ته‌وه‌.

News Code 18407

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =