گەشتە ئاسمانییەکانی تاران – هەولێر کرانەوە

پاش ٦ مانگ داخستنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تاران و هەولێر، بۆ جارێکی دیکە ئەو گەشتانە کرانەوە و موسافیران لەوە بە دوا حەوتەی دوو جار دەتوانن لە تارانەوە بچنە هەرێمی کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدوڵڵا ساڵح بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئیرنا، وێرای نرخاندنی هەوڵی بەرپرسانی ئێرانی بۆ ناوبژیگەری لە نێوان هەولێر و بەغدا، لە پێناو هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فرۆکەخانەگەلی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: دەست پێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی تاران – هەولێر بە هۆی جەژنی نەورۆز وەدواکەوت.

ناوبراو وتیشی: گەشتی ئاسمانیی ماهان بۆ تاران و هەولێر لە رۆژی هەینی ٧ی گوڵانەوە دەستی پێکردۆتەوە و ئەو ڕووداوە لە لایەن خەڵکی ناوچەوە پێشوازیی زۆری لێکراوە، چونکە ژمارێکی زۆری خەڵکی هەرێم بۆ سەفەر، دەرمان و سەردانی خزم و کەسی خۆیان پێویستیان بە سەفەری ئێران بوو.

عەبدوڵڵا ساڵح ئاماژەی بەوەش دا کە ئەنجامی ئەو گەشتانە لە نێوان تاران – هەولێر هەنگاوێکی گرینگە لە پێناو گەشە و پەرەسەندنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران.

شایانی باسە، پاش بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان، دەوڵەتی عێراق تەواو گەشتە نێودەوڵەتییەکانی بەڕووی فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان داخست.

News Code 18406

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =