لیبێرمەن هەڕەشەی بۆردومانی تارانی کرد

وەزیری جەنگی ڕژیمی زایۆنی لە سەردانی بۆ واشنتۆن لە ژێر کاریگەریی فیلمگەلی ئەمریکی، پاگەندەی بۆردومانی تارانی لە ئەگەری هەڵمەتی ئێران لە دژی تەل ئاویو، کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، ئاویگدۆر لیبێرمەن وەزیری جەنگی ڕژیمی زایۆنی لە پێناو سیاسەتگەلی شەڕخوازانەی ئەو ڕژیمە هەمدیسان هەڕەشەی کردنە ئامانجی تاران لە ئەگەری هەڵمەتی ئێران لە دژی تەل ئاویو، کرد.

ناوبروا ئیدعای کرد: ئیسرائیل ناتوانێت مۆڵەتی چێکردنی بنکەی سەربازیی پێشکەوتوو بە ئێران لە سووریا بدات.

وەزیری جەنگی ڕژیمی زایۆنی کە لە کۆڕبەندێک لە ناوەندی توێژینەوەی واشنتۆن لە پەراوێزی سەفەرەکەی بۆ ئەمریکا دەدوا، پاگەندەی ئەوەشی کرد: ئەگەر ئێرانییەکان لە پێناو کاروباری دیکەی بە مەبەستی یارمەتی دان بە دەوڵەتی سووریا هەوڵ بدەن، ئەوە لە خۆیدا پرسێکی جیاوازە. بەڵام ئێمە هەرگیز مۆڵەتی ئەوەیان نادەینێ کە هیچ بنکەیەکی ئاسمانی، دەریایی یان زەوینی لەو وڵاتەدا بکەنەوە.

لیبێرمەن ئیدعایشی کرد: ئیسرائیل هەڵوێستی خۆی بە ئاشکرا ڕاگەیاندووە و هەر هەڵمەتێکی ئێران لە دژی خۆی بە بۆردومان کردنی تاران وەڵام دەداتەوە. هیوادارین کە ئەو بابەتە هەر لە ئاستی فیلمگەلی ترسێنەری ئەمریکیدا بمێنێ و ڕەنگی ڕاستی بە خۆوە نەگرێت.

شایانی باسە کە ئاویگدۆر لیبێرمەن وەزیری جەنگی ڕژیمی زایۆنی چەند رۆژ لەوە پێشیش لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی سعوودی "ایلاف" سەبارەت بە کاردانەوەی ئەو ڕژیمە بە هێرشی شیمانەیی ئێران بۆ سەر تەل ئاویو وتی: هێرش دەکەینە سەر تاران و تەواو بنکە سەربازییەکانی ئێران لە سووریا کە هەڕەشەن بۆ سەر ئیسرائیل، تێک دەشکێنین.

ئەوە لە کاتێکدایە کە محەمەد عەلی مامۆستای زانکۆی میسری و کارناسی کاروباری ئیسرائیل لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی پێشووی لیبێرمەن ڕایگەیاندبوو کە هەڕەشەکانی وەزیری جەنگی ڕژیمی زایۆنی لە دژی ئێران شتێکی سەیر نییە و دەگەڕێتەوە بۆ ترس و دڵەڕاوکێی ئەو ڕژیمە لە هەڕەشەی کردنە ئامانجی ئیسرائیل لە لایەن ئێرانەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دابوو: خودی ئاویگدۆر لیبێرمەن هەم نیگەرانە و هەمیش تۆقییەوە، هەر بۆیە پەیامی هەڕەشەئامێز دەنێرێت بەڵکوو لەو رێگەوە ئاستەنگێک لە بەردەم ئێران دروست بکات و پێش بە هێرشی ئێران بگرێت. ئەو باش دەزانێت کە بنکە ئێرانییەکان لە نزیکیی ئەو ڕژیمە چی کراون و دەتوانن زیانی کوشەندە بە ئیسرائیل بگەیێنن.

محەمەد عەلی جەختی لەوەش کردبوو: هەڕەشەکانی ئێران بۆ تۆڵە ئەستانەنەوەی هێرشی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر فرۆکەخانەی تەیفوور جیدییە، بە تایبەت ئەوەی کە ئێران پێداگرە لە دووپات کردنەوەی هەڕەشەکانی.

News Code 18405

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =