کوردستان گرنگ ترین ناوه‌ندی به‌رهه‌م هێنانی دینیی ئه‌هلی سونه‌ته‌

به‌رپرسی نووسینگه‌ی نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران له‌ کوردستان وتی: کوردستان به‌ دروست کردنی سه‌دان خوێندنگه‌ی ئه‌هلی سونه‌ت گرنگ ترین ناوه‌ندی به‌رهه‌م هێنانی دینی ئه‌هلی سونه‌یه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی نووسینگه‌ی نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران، مه‌هه‌دی فه‌رزی،  له‌ کۆبوونه‌وه‌ نوخبه‌ و مامۆستایانی زانکۆیی کوردستان وتی: ڕێبه‌ری باڵای ئێران داوای کورد که‌ کوردستان به‌ پارێزگایه‌کی فه‌رهه‌نگی بناسرێت و ئه‌مه‌ش ته‌نیا پاریزگایه‌ک بوو که‌ ئه‌م درفه‌ته‌ی پێبه‌خشرا.

ئه‌و زیادی کرد: باشترین و گرنگ ترین هۆکاری فه‌رهه‌نگی بوونی کوردستان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م پارێزگایه‌ پێنج هه‌زار و 400 شه‌هیدی بۆ شۆڕشی ئیسلامی داوه‌.

به‌رپرسی نووسینگه‌ی نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران له‌ کوردستان وتی: تاکوو ئێسته‌ به‌سه‌دان خوێندنگه‌ی دینی ئه‌هلی سونه‌ له‌ کوردستان بینا نراوه‌، له‌ ئێستادا کوردستان گرنگ ترین ناوه‌ندی به‌رهه‌م هێنانی دینی ئه‌هلی سونه‌ته‌ و له‌م ڕووه‌وه‌ هه‌نگاوی زۆر باش نراوه‌.

فه‌رزی وتی: پارێزگای کوردستان به‌رهه‌می فه‌رهه‌نگی زۆری هه‌یه‌ و هه‌ر ئه‌م هه‌موو هونه‌رمه‌ند و به‌رهه‌مه‌ فه‌رهه‌نگییه‌ش بنه‌مای ئه‌وه‌ی بوو که‌ ڕێبه‌ری باڵای ئێران وتی کوردستان پارێزگایه‌کی فه‌رهه‌نگییه‌.

ئه‌و وتی: جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌ که‌ ئه‌مڕۆ له‌ سێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران کوردستان له‌ ئه‌منیه‌ت و ئاسایش دایه‌ و ده‌ست گرتن به‌م شته‌ش له‌ ئێستادا یه‌کێکه‌ له‌ گرنگ ترین شته‌کان.

News Code 18404

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =