وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە مسکۆ

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداری لە دانیشتنی سێ قۆڵیی مسکۆ بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا و تورکیا ئەمڕۆ گەیشتە مسکۆ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ٩ بەشداری لە دانیشتنی سێ قۆڵیی مسکۆ بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا، ئەمڕۆ گەیشتە مسکۆ.

شایانی باسە، ئەو دانیشتنە لە درێژەی دانیشتنەکانی ئاستانە و بە ئامانجی گەیشتن بە رێگەچارەیەکی سیاسی لە پێناو مسۆگەرکردنی ئاشتی و ئاسایشی سەقامگیر لە سووریا بەڕێوە دەچێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیارە لەو سەفەرە یەک رۆژەیدا دیدارگەلێکی لە گەڵ مەولوود چاوش ئۆغڵۆ و سێرگەی لاڤرۆفدا هەبێت.

News Code 18403

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =