زەریف لە گەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا دیدار و گفتوگۆی کرد

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی مسکۆ لە گەڵ مەولوود چاوش ئۆغڵۆ دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کە بۆ بەشداری لە دانیشتنی سێ قۆڵیی مسکۆ بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و تورکیا چەند کاتژمێر لەوە پێش گەیشتە مسکۆ، لە یەکەمین پلانی کاریی خۆی لە گەڵ مەولوود چاوش ئۆغڵۆی هاوتای تورکی خۆی دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، دانیشتنی سێ قۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا  و تورکیا پاش دیدارە دوو قۆڵییەکان، بەڕێوە دەچێت.

News Code 18400

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =