ڕوونکردنەوەی کری سەبارەت بە پێدانەوەی غەرامە بە ئێران

"ئەد ڕۆیس" سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەیی ئەنجومەنی نوینەرانی ئەمریکا خوازیاری ڕوون کردنەوەی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە سەبارەت بە پێدانەوەی ۱.۷ ملیارد دۆلار غەرامە بە ئێران بوو.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە واشنتۆن پۆست، ئەد ڕۆیس سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەیی ئەنجومەنی نوینەرانی ئەمریکا خازیاری ڕوون کردنەوەی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەبارەت بە پێدانەوەی غەرامەی ۱.۷ ملیارد دۆلاری بە ئێران بوو.

ئەو سناتۆرە خوازیاری ڕوون کردنەوە لە لایەن جان کری سەبارەت بە هاوکاتبوونی پێدانەوە غەرامە بە ئێران لە گەل ئازادکردنی زندانییە ئەمریکاییەکان لە لایەن تارانەوە بوو.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ماوەیەک لەوە پێش ڕایگەیاندبوو: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ یەکلاکردنەوەی قەرزی ۴۰۰ میلیۆن دۆلاری خۆی لە یەکێک لە دۆسیە کراوەکانی لە "دیوانی دادوەری سکاڵای ئێران و ئەمریکا" وێرای پێدانەوەی ئەو نرخە، نرخێکی بەرابەری ۱.۳ ملیارد دۆلاریش وەک بەهرەی قەرزەکان ڕادەستی ئێران دەکات.

یەکێک لە دۆسیەکانی سکاڵای ئێران لە دژی ئەمریکا لە "دیوان دادوەری سکاڵای ئێران و ئەمریکا" که ڕێکخراوێکی دوولا پەسندکراوەیە و بە پێی بەیاننامەکانی ئەلجەزایێر دامەزراوە، دەگەڕێتەوە بۆ بابەتی گرێبەستێک بەر لە شۆڕشی ئیسلامی و ئەو دۆسیە واشنتۆن ناچار لە پێدانی غەرامەیەکی ۴۰۰ میلیۆن دۆلاری بە ئێران دەکات.

ئەد ڕۆیس لە نامەیەک بە جان کری نیگەرانی خۆی بۆ بەرتیلدانی دەوڵەتی ئەمریکا بە ئێران لە پێناو ئازادی زیندانییەکانی ئەمریکا، ڕاگەیاند.

News Code 1840

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =