تورکیا ۶۳ کەسی بە گومانی هاوکاری لە گەڵ فتو دەستگیر کرد

پۆلیسی تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکی سەرتاسەری ۶۳ کەسی بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپی فتو دەستگیر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەنادۆڵی، سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا لە دەستگیر کردنی ۶۳ کەس لە ئەو وڵاتە بە گومانی هاوکاری لە گەڵ گرووپی فتو هەواڵیان دا. ئەو ئۆپراسیۆنە هاوکات لە ۳۶ پارێزگای تورکیا ئەنجام بووە و پۆلیس فەرمانی دەستگیرکردنی ۱۰۳ گومانلێکراوی لە ئیختیار دایە.

فتو گرووپی سەر بە فەتحوڵڵا گولەن ڕێبەری دژبەرەکانی دەوڵەتی تورکیایە کە لە ئەمریکا ژیان دەکات.

گولەن بە داڕێژەری سەرەکی کودەتا شکست خواردووەکەی ۲۰۱۶ی تورکیا تۆمەتبارە.

News Code 18399

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =