پێوەندی تەلەفۆنی سەرۆکانی سوپای تورکیا و ئەمریکا

سەرۆکانی ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا و ئەمریکا لە پێوەندیەکی تەلەفۆنی دا پرسی ئەمنی ناوچەکە لەوانە سووریایان لێک دایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، پێنتاگۆن لە پێوەندی تەلەفۆنی خوشی ئاکار سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا و جۆزێف دانفورد هاوتا ئەمریکییەکە هەواڵی دا.

بابەتی قسەی دوو لایەنەکە، دۆخی ئەمنی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناڤین ڕاگەیێندراوە و هەروەها لە سەر پرسی دوو لایەنەش باس و وتووێژیان کردووە.

بەرز بوونەوەی هاوکاری دوو لایەنە لە درێژەی بەرەوڕوو بوونەوەی هەڕەشە هاوبەشەکان لە پرسەکانی گفتوگۆکە بووە.

News Code 18398

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =