یەکەم دادگایی داعشییەکان لە ئێران دەستی پێ کرد

یەکەمین دادگایی چالاکی تیرۆریستەکانی داعش لە ئێران دەستی پێ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، یەکەمین دادگایی چالاکی تیرۆریستەکانی داعش لە ئێران بە هۆی هێرش کردن بۆ سەر بینای مەجلیسی شۆرای ئیسلامی دەستی پێ کرد.

تاوانبارەکانی ئەم دادگایە؛ تۆمەتبارن بە شتی وەک کڕین و ڕاگرتنی چەک کە لە نێوان ۱۷ی خەرمانانی ۹٦ تاکوو ۳ی پووشپەڕ دەستگیر بوون.

ساڵی ڕابردوو گرووپی تیرۆریستی داعش بەرپرسیاریەتی هێرش بۆ سەر بینای مەجلسی شۆرای ئیسلامی ئێرانی لە تاران لە ئەستۆ گرت. 

لەم هێرشانە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی شەهید و بیندار بوون.

بە پێی وەرەقەی داواکاری گشتی ئێران تاوانبار س.م لە ساڵی ۹٤ی هەتاوای تەڤڵی داعش بووە، ساڵی ۹٦ بە چەک و پشتێنی خۆکوژی هاتووەتەوە بۆ ئێران.

هۆکاری نەناردنی س.م بۆ هێرشە تیرۆریستییەکەی تاران ئەوە بووە کە بتوانن پەیوەندی پێوە بکەن و کاری تیرۆریستی تری پێ بسپێرن.

کەیسەکە ۲٦ تاوانباری سەرەکس هەیە، قازی سەڵەواتیلەمبارەوە وتی: لە ئێستادا ئەم کەیسە ۲٦ تاوانباری سەرەکی هەیە کە کۆبوونەوەکانی دیکە لێکدانەوە بۆ تاوانبارەکانی دیکەش دەکرێت.

بەیانی یەکەم دادگایی تاوانبارێکی ئەم هێرشە تیرۆریستییە لە تاران بەڕێوە دەچێت.

News Code 18396

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =