پێشوازی دەکەین لە گفتوگۆی نێوان دوو کۆریا

سەرۆک کۆماری تورکیا بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک وێرای ڕاگەیاندنی پێشوازیی لە گفتوگۆی نێوان دوو کۆریا، لە دیداری لە گەڵ هاوتای کۆریایی خۆی لە سیئۆل هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە تاگس شپیگێل، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیامێکی تویتەریدا وێرای پێشوازیی لە دیداری مێژوویی مۆن جائە ئەین سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور و کیم جۆنگ ئون رێبەری کۆریای باکوور، نووسی: لە دیداری مانگی مەی لە گەڵ سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور سەبارەت بەو دانیشتنە مێژووییە گفتوگۆ دەکەین.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەی پەیامەکەی خۆیدا ڕاشیگەیاندووە: من پاڵپشتی خۆم بۆ ڕێککەوتنی مێژوویی چەک داماڵینی دوورگەی کۆریا ڕادەگەیێنم و هیوادارم ئەو هەنگاوە سەرکەوتووانە کۆتایی پێ بێت.

شایانی باسە رێبەرانی دوو کۆریا لە دانیشتنی مێژوویی رۆژی رابردوو بەڵێنیان دا کە ئاشتی هەمیشەیی لە دوورگەی کۆریا جێگر بکەن و ئەو دوورگەیە لە چەکی ئەتۆمی داماڵێنن.

News Code 18393

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =