بەرزاییەکانی کوردستان سپی پۆش بوو

لە حاڵێکدا کە ئەمڕۆ هەشتەمین ڕۆژ لە مانگی گوڵانە، بەڵام لە دوێنێوە شەپۆلێکی بارینی پارێزگای کوردستانی گرتۆتەوە و هەر بەم بۆنەوە بەرزاییەکانی ئەو پارێزگایە بە تەواوەتی سپی پۆش بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەرەتای مانگی گوڵانی ئەمساڵەوە، شەپۆلێکی باران بارین کوردستانی گرتۆتەوە و لە یەک هەفتەی ڕابردوودا بارینی باشمان لە ئەو پارێزگا هەبووە.

شەپۆلێکی نوێی باران بارین کە لە گەڵ هەورە تریشقە و هەروەها بارینی تەرزەیە، لە ڕۆژی هەینییەوە لە کوردستان دەستی پێکردووە و پێش بینی دەکرێت کە ئەو شەپۆلە بارینە ئەمڕۆ و سبەی درێژەی هەبێت.

بە پێی ڕاگەیاندی ئیدارەی کەشوهەواناسی پارێزگای کوردستان، لە ئەمڕۆ شەممەوە دیسان بارینی باران و تەرزە لە پارێزگا درێژەی دەبێت و هەر بە بۆنەوە ڕێژەی بارینەوە ئەگەری سێڵاویش هەیە.

هەروەها بە پێی پێشبینییەکانی ئیدارەی گشتیی کەشوهەوا ناسی کوردستان، ئەگەری ڕوودانی سێڵاو لە سەرتاسەری پارێزگا بە تایبەتی شارەکانی سنە، کامیاران و سەوڵاوا هەیە و چاوەڕوانی لە خەڵک دەکرێت کە خاڵە ئیمەنییەکان لەبەرچاو بگرن.

هەروەها بەرپرسی گشتی کەشوهەواناسی پارێزگای کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر لە هاتنی شەپۆلی نوێی خۆڵبارین بۆ ئەو پارێزگایە ڕۆژی یەکشەممەوە هەواڵی دا.

ئیدارەی گشتی کەشوهەوا ناسی کوردستان پێشبینی کردووە کە لە ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرما لە ئەو پارێزگایە چوار تا شەش پلە دادەبەزێت.

News Code 18392

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =