به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، ئه‌مریکا بنکه سه‌ربازییه‌کانی خۆی له باکووری سووریا به تایبه‌ت شاری حه‌سه‌که به‌هێزتر ده‌کات و ئامێری سه‌ربازیی زیاتری ڕه‌وانەی ناوچه‌که کردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌مریکا دوو بنکه‌ی سه‌ربازیی خۆیی له حه‌سکه ته‌یارتر کردووه و هه‌روه‌ها باندیکی فڕێنی فڕۆکه و باڵه‌فڕی له حه‌سه‌که دۆ سوپای ئه‌مریکا دروست کردووه.
هه‌موو ئه‌مانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یه که دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که به زوویی له وڵاتی سووریا ده‌کشێنه‌وه.
به پێی جاودێڕانی ناوچه‌یی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له حه‌سه‌که خه‌نده‌قان له ده‌ور بنکه سه‌ربازییه‌کان کێشاوه و تاوه‌ری گه‌شت لێدانیان ساز کردووه. ئه‌مه هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا له ڕێگه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ڕۆژانه به ده‌یان لۆری چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی شاره کوردییه‌کانی سووریا ده‌کات.
شایانی باسه که بێجگه له هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌م چه‌ند حه‌فته‌یه‌ی ڕابردوو هێزه‌کانی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا و به‌لژیکیش ڕه‌وانه‌ی باکووری سووریا بوون و له شاری کۆبانی جێگیر بوون و هه‌موو ئه‌مانه به مه‌به‌ستی به‌ر گرتن به شه‌ڕی نێوان سوپای ئازادی سووریا و هێزه کوردییه‌کان ئه‌نجام بووه.
هێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسا له کۆبانی بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی پێشووی ده‌میشقیان کۆنترۆڵ کردووه و هێزه‌کانی خۆیان تێدا جیگیر کردووه.
بۆچوونی ئێوە