تورکیا ۴ فه‌رمانده‌ی داعشی ده‌ستگیر کرد

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا ۴ فه‌رمانده‌ی هه‌ڵاتووی گرووپی تیرۆیستی داعشیان له‌ ڕۆژئاوای ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستگیر کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سکای نیوزی عه‌ره‌بی، سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا ڕایانگه‌یاند که‌ تیمی دژه‌ تیرۆری ئه‌م وڵاته‌ له‌ پارێزگای ئێزمیر، له‌ میانه‌ی ئۆپراسیۆانێکی سه‌ربازی ۴ تیرۆریستیان ده‌ستگیر کرد که‌ یه‌کێکیان ئه‌میری ویلایه‌تی ده‌یره‌زوور بووه‌.

ئه‌م سه‌رچاوانه‌ زیادیان کرد: ئه‌م تیرۆریستانه‌ ئامانجیان ئه‌وه‌ بووه‌ له‌ نێوان ئاواره‌ سوورییه‌کان له‌ تورکیاوه‌ هه‌ڵبێن که‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستگیر بوون.

تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ نێوان ئاواره‌کان خۆیان شاردبووه‌ته‌وه‌ و له‌ دوای ئه‌وه‌ بوون که‌ له‌ تورکیاوه‌ به‌ره‌و ئه‌ورووپا به‌ڕۆن.

News Code 18389

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =