به‌غدا هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکووک له‌ ڕێگه‌ی هه‌رێمه‌وه‌ لێکده‌داته‌وه‌

وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ به‌غدا هه‌نارده‌ کردنی نه‌وتی که‌رکووک له‌ ڕێگه‌ی هه‌رێمه‌وه‌ لێکده‌داته‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ به‌غدا هه‌نارده‌ کردنی نه‌وتی که‌رکووک له‌ ڕێگه‌ی هه‌رێمه‌وه‌ لێکده‌داته‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌و زیادی کرد: له‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی عێراق بۆ که‌رکووک هیچ نه‌وتێک له‌ کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی که‌رکووک  بۆ ده‌ره‌وه‌ پارێزگاکه‌ هه‌نارده‌ نه‌کراوه‌.

حه‌دیسی ئاماژه‌ی دا: به‌غدا ئێسته‌ ئه‌گه‌ری هه‌نارده‌ کردنی نه‌وتی که‌رکووک له‌ ڕێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌نده‌ری حه‌یحان تاوتوێ ده‌کات تاکوو ئه‌و کاته‌ی هێڵه‌ نه‌وتییه‌ کۆنه‌که‌ نه‌وژێن ده‌کرێته‌وه‌.

وته‌بێژی نووسینگه‌ی عه‌بادی هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: تاکوو ئێسته‌ دانوستانه‌کان له‌ نێوان به‌غدا و هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی هه‌نارده‌ کردنی نه‌وتی که‌رکووک بۆ به‌نده‌ری جه‌یحانی تورکیا درێژه‌ی هه‌یه‌.

News Code 18388

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =