تاران پێشوازی له‌ ڕێککه‌وتنی هه‌ر دوو کۆریا ده‌کات

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: تاران به‌رده‌وام له‌ دوای که‌م کردنه‌وه‌ی ناکۆکی له‌ دوورگه‌ی کۆریا بووه‌ و له‌ هه‌وڵی به‌رپرسانی ئه‌م دوو وڵاته‌ بۆ ئاشتی پێشوازی ده‌کات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: ئێران دیداری دوێنێی ڕێبه‌رانی دوو کوریا به‌ دروست ده‌زانێت و ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌ مه‌به‌ستی دابین کردنی ئاشتی زۆر پڕ بایه‌خه‌.

ئه‌و زیادی کرد: سیاسه‌تی ڕیشه‌یی ئێران دژایه‌تی کردنی هه‌رجۆره‌ هه‌وڵێکه‌ بۆ دروست کردن و ڕاگرتنی چه‌کی کیمیایی و ناڤۆکی و له‌م پاک بوونه‌وه‌ جیهان له‌م جۆره‌ چه‌کانه‌ پێشوازی ده‌کات. ئێران له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ که‌ وه‌زری نوێی دانوستان نێوان هه‌ر دوو کۆریا ده‌بێت بێ ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی دیکه‌ ئه‌نجام بێت

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وتی: ئه‌زمونی ئێران له‌ ۴۰ ساڵی ڕابردوو به‌ تایبه‌ت له‌ بابه‌تی به‌رجام نیشانی ده‌دات ئه‌مریکا جێگه‌ی متمانه‌ نییه‌ و ۆێبه‌ند نییه‌ به‌ به‌ڵێنه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆی، هه‌ربۆیه‌ سه‌لاحه‌یه‌تی به‌شداری کردن له‌ کێشه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی نییه‌، ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ هاتنی ترامپ زۆر خراب تریش بووه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: که‌واته‌ له‌ ناوخه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ین که‌ دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ ناکۆکی له‌ دورگه‌ی کۆریا ده‌بێت به‌ بێ ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریکا ئه‌نجام ببێت و ڕێگه‌ی سه‌رۆکانی هه‌ر دوو کۆریاکه‌ درێژه‌ی هه‌بێت.

h

News Code 18383

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =