ماڵاوایی ئەحمەد داود ئوغڵوو لە گەڵ پەرلەمان و پۆستی حزبی

ئەحمەد داود ئوغڵوو، سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەڤانی خۆی لە پەرلەمان بە ڕاگەیاندنی پاڵپشتی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری وتی: لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمان بەربژێر نابم و چاوەڕوانی هیچ پۆستێک نابم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی جمهوریەت، ئەحمەد داود ئوغڵوو سەرۆک کوەزیرانی پیشووتری تورکیا و نوێنەری قونیە لە پەرلەمان لە پارتی داد و گەشە، دوابەدوای دیداری ئەم دواییەی خۆی لە گەڵ عەبدوڵڵا گوڵ یازدەیەمین سەرۆک کۆماری تورکیا، لە پەرلەمانی تورکیا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی دا وتی: سەبارەت بە ئەو قسانەی کە لە چەند ڕۆژی دواییدا سەبارەت بە من بڵاو بووەتەوە لە گەڵتان قسە دەکەم. بەردەوام بە پێبەندی لە سەر بنەڕەتی باش هەڵسوکەوتم کردووە، چ لە سەردەمی زانکۆ و چ لە سەردەمی سیاسی لە دەوڵەت.

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا وتیشی : ٣ پرس هەیە کە ئەبێ ڕاشکاوانە ئاماژەیان پێ بکەم. پاش بانگهێشتی عەبدوڵڵا گوڵ بۆ دیدار لە گەڵ من قسە گەلێک لەم بارەوە باس کرا.

سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانیێک کە لە یەک سەردەمدا لە لە ناو دەوڵەتدا لە گەڵیان چالاکیمان هەبوو هەر کات داوای دیداری لێم کردبێت بەڕێوە بردووە و بەڕێوەی دەبەم. لەم بارەوە ئیزن نادەم کەسێک بیەوێت پلانێک دابڕێژێت. لە پارتی داد و گەشە کە بۆ بەڕ بەدی هاتنی بڕێ شت تەواوی هێزم بۆ ئەو پارتە داناوە زۆر دەسخۆشی دەکەم. لە حاڵێکدا کە چالاکییەکانم لە ناو پارتی دادا و گەشە درێژەی دەبێت لە دەرەوەی پارتی داد و گەشە هیچ چالاکیەکی سیاسی ناکەم. بە هیچ لەونێک نامەوێت شوناسی خۆم لە دەست بدەم. لە ئەم پێوەندییەدا بڕیاری پارتی داد و گەشە بڕیاری منیشە. بەربژێری منیش سەرۆک کۆماری بەڕێزی وڵاتمانە. لە هەڵبژاردنەکانی بەردەمدا نوێنەری مەجلیس نابم. چاوەڕوانی هیچ بەرپرسێک نابم. کاتێک کە بە پێویستی بزانم نیگەرانییەکان بۆ سەرۆک کۆمار و خەڵک باش دەکەم. لە شەڕ دژی تیرۆریشدا  لە هێڵی پێشەوە دەبم.

News Code 18382

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =