تورکیا له‌ سووریا هاوکاری ئه‌مریکا ده‌کات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕۆژی هه‌ینی دوای دیدار له‌گه‌ڵ مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ بروکسل وتی: وڵاته‌که‌ی له‌ سووریا هاوکاری ئه‌مریکا ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕۆژی هه‌ینی دوای دیدار له‌گه‌ڵ مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ بروکسل وتی: وڵاته‌که‌ی له‌ سووریا هاوکاری ئه‌مریکا ده‌کات.

چاوش ئۆغڵو زیادی کرد: هێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسا له‌ مه‌نبه‌جدا نین و تورکیا ئاماده‌یه‌ پێشنیاری فرۆشتنی سیستمی مووشه‌کی پاتریۆت یان سیستمی مووشه‌کی دیکه‌ له‌ وڵاتانی ناتۆ تاوتوێ بکات.

دیداری نێوان چاوش ئۆغڵو و په‌مپه‌ئۆ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ته‌نیا 12 کاژمێره‌ هاتووه‌ته‌ سه‌ر کار و دوای هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌م کاری به‌شداری کردن له‌ کۆبوونه‌وه‌ی تانۆ له‌ شاری بروکسل بوو.

News Code 18380

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =