دەستگیری ئەمیری دەیرەزووری داعش لە ئزمیر

ئەمیری گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام لە دەیرەزوور لە لایەن هێزەکانی دژە تیرۆری ئزمیرەوە دەستگیر کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تەلەفزیۆنی NTV، بە پێی زانیارییەکان لە سەرۆکی پۆلیسی تورکیاوە، ئەمیری گرووپی تیرۆریستی داعش لە دەیرەزوور لە لایەن هێزەکانی دژە تیرۆری پۆلیسی ئزمیرەوە دەستگیر کراوە.

لە هەواڵە بڵاو کراوەکاندا هاتووە، هێزەکانی دژە تیرۆری پۆلیسی تورکیا لە ئزمیر بە هاوکاری هێزە هەواڵگرییەکانی سەر بە رێکخراوی هەواڵگری نەتەوەیی تورکیا پاش ناسینەوەی ک.ع.ح ئەمیری داعش لە دەیرەزوور لە ئزمیری تورکیا ئۆپراسیۆنێکیان دژی ئەو کەسەیان ئەنجام داوە و ئەو سەرکردەی گرووپە تیرۆریستییەیان لە گەڵ ٣ کەسی دیکە لە ئەندامانی پایە بڵندی داعش دەستگیر کرد.

ئەو تیرۆریستە دەستیگر کراوە لە ئزمیر هۆکاری سەرەکی کوشتنی ٧٠٠ کەسی سڤیل لە شارۆچکەی شایدات لە ١٤ ی دیسەمبەری ٢٠١٧ یە.

News Code 18377

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =