عەبادی لە هەولێر داوای کۆتایی هێنان بە سیستمی پشک پشکینە کرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق هیوای خۆاست کە هاوکارییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا گەشە بکات و داوای کرد کۆتایی بە سیستمی پشک پشکینە بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومریە نیوز، حەیدەر عەبادی سەردانی هەولێری کرد و بە فەرمی لە لایەن نەچیروان بارزانیەوە پێشوازی لێکرا.

ئەو لە میانەی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمێکی دەنگدان وتی: هیوادارم هاوکارییەکان لە نێوان هەرێم و بەغدا پەرەی زیاتر بسێنێت.

عەبادی زیادی کرد: لەمڕۆدا لە عێراق لە نێوان کورد و عەرەبدا هیچ جیاوازییەک بوونی نییە و دەبێت چی دیکە سیستمی پشک پشکینە نەمێنێت و هەموومان عێراق ئاوەدان بکەینەوە.

ئەو هەروەها وتی: بە هەموو هێزەکانی عێراق لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە وتوومە کە هیچ خوێنێک نابێت بڕژێت چون هەموو عێراقییەکان بۆ می ئازیزن.

ئەو لە کۆتایدا جەختی کرد کە سەردەمی جیاوازی دروست کردن کۆتایی هاتووە و لەمڕۆدا لە نێوان شارۆمەندانی هەولێر و بەسرە و بەغدا و موسڵ هیچ جیاوازییەک بوونی نییە.

News Code 18374

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =