ئەنجومەنی ئاسایش کۆتایی بە جیاواز دانانی ڕژێمی زایۆنی بهێنێت

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر بابەتی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و پرسی فەلەستین و بەتاینەتی جەنایەتەکانی ئەم دواییانەی ڕژێمی زایۆنی لە کوشتوبڕی خۆپیشاندەرانی فەلەستینی لە غەزە بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵامعەلی خوشڕو نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە وتارەکەی خۆیدا لە ئەو کۆبوونەوە، داگیر کردنی فەلەستینی لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەکانەوە هۆکاری سەرەکی تەواوی کێشە و گرفتەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین زانی و بە ئاماژە بە درێژەی سیاسیەتە تەجاوزکارانە و ئاپارتایدی ئەو ڕژێمە ئاشکرای کرد: شانۆی سیاسی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی ناتوانێت سیاسەتە دەستێوەردانانەکانی ئەو ڕژێمە بۆ درواسێیەکانی کە سەرچاوەی سەرەکی هەڕەشە دژی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەیە، بشارێتەوە.

نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیسرائیلی ڕژیمێکی ملهوڕ زانی و بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ئەم دواییانەی ئەو ڕژێمە لە غەزە کە بووە هۆی کوشت و بڕی ڕێژەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەرانی فەلەستینی ئەو جەنایەتیەی کارێکی پلان بۆ داڕێژراو زانی و زیادی کرد ئەو وڵاتانەی کە لە ەگڵ ئیسرائیل پاڵپشتی دەکەن دەستیان بە خوێنی فەلەستینییەکان سوورە.

خوشڕو جەختیشی کرد: ئەگەر ئەنجومەنی ئاسیاش لە ئاسایش و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین جیدییە ئەبێ سیاسەتی جیاواز بوونی ڕژێمی زایۆنی کۆتایی پێ بێت.

News Code 18373

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =