هەدەپە ڕێژەی ۱۰ لە سەدی دەنگەکان لە هەڵبژاردن مسۆگەر دەکات

ناوەندی ڕاپرسی سۆنار لە تورکیا ڕایگەیاند کە دواین ڕاپرسی نیشانی دەدات کە هەدەپە نیسابی ۱۰ لە سەد لە هەڵبژاردنی ۲٤ی ژوئەنی تورکیا مسۆگەر دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، ناوەندی ڕاپرسی سۆنار لە تورکیا ڕایگەیاند کە دواین ڕاپرسی نیشانی دەدات کە هەدەپە نیسابی ۱۰ لە سەد لە هەڵبژاردنی ۲٤ی ژوئەنی تورکیا مسۆگر دەکات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ناوەندە هەروەها ئەماژەی داوە کە ئاکەپە و حزبی مەهەپە ناتوانن پێکەوە نیسابی ٥۱ لە سەد بە دەستبێننەوە کە ئەمەش کێشە بۆ دروست کردنی حکومەت لە لایەن ئاک پارتییەە دروست دەکات.

بە پێی ڕاپرسییەکەی سونار هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە ۴۶.۹ لە سەدی دەنگەکان مسۆگر دەکەن، پارتی کۆماری خواز ۲۳.٨ لە دەنگەکان، پارتی باش ۱٤.٥ و هەدەپەش ۱۱.۳ی دەنگەکان تۆماردەکات.

شایانس باسە هەڵبژاردنی ژوئەنی ئەمساڵ لە تورکیا بڕیار وابوو ساڵی ۲۰۱۹ بەڕێوە بچێت، بەڵام ئەردۆغان یەک ساڵ کێشایە بەرەوە.

News Code 18372

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =