مۆڵەتی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا درایە هۆدا پار

ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا پاش ناڕەزایەتی دەربڕینی پارتی ئیسلامخوازی هۆدا پار، مۆڵەتی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی ژوئەنی ٢٠١٨ی تورکیا درایە ئەو پارتی کوردییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی Diken، پاش ناڕەزایەتی دەربڕینی پارتی ئیسلامخوازی کوردیی هۆدا پار بە دوورخرانەوە لە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی ژوئەنی ٢٠١٨، ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەستی دایە هەمواردکردنی یاسای پارتە مۆڵەت پێدراوەکان لە هەڵبژاردنەکان و بە دەرکردنی مۆڵەتی بەشداری بەو پارتە کوردە، ژمارەی پارتە بەشدارەکانی هەڵبژاردنی ئەوساڵی تورکیا گەیشتە ١١ پارت و دوو لەوان کوردن.

ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا پێشتریش دەستی دابووە هەموار کردنی ئەو یاسایە و رێگەی بە پارتی "باش"ی تورکیا دابوو کە بەشداری هەڵبژاردنەکان بێت. ئەوە لە کاتێکدایە کە هۆدا پار لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا بەشداری نواندبوو، بەڵام نەیتوانیبوو مۆڵەتی بەشداری بۆ پارتەکەی لە هەڵبژاردنەکاندا وەربگرێت و ئەو بابەتە ببووە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی هۆدا پار و تۆمارکردنی داواکاریی فەرمیی لای ئەنجومەنی بالای هەڵبژاردنەکانی تورکیا.

News Code 18371

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =