وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ڕووسیا و تورکیا دیدار ده‌که‌ن

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند: وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ڕووسیا و تورکیا له‌ مسکۆ دیدار ده‌که‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانیس مێهر له‌ ڕۆیترز، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ڕووسیا و تورکیا له‌ مسکۆ دیدار ده‌که‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌مباره‌وه‌ وتی: محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، سێرگئی لاورۆف و مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ڕووسیا و تورکیا ۲۸ی ئاڤریل بڕیار وایه‌ که‌ له‌ مسکۆ سه‌باره‌ت به‌ سووریا دیدار بکه‌ن.

شایانی باسه‌، ئه‌م دیداره‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ۳ وڵاتی ناوبراو له‌ درێژه‌ی دانوستانه‌کانی ئاستانه‌یه‌ که‌ تاکوو ئێسته‌ چه‌ندین جار له‌ مسکۆ و تاران و ئه‌نقه‌ره‌ و سوچی ڕووسیا به‌ڕێوه‌ چووه‌ و مه‌به‌ستیشی په‌ره‌دان به‌ شوێنه‌ که‌م ناکۆکه‌کان له‌ سووریایه‌F

News Code 18364

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =