فستیڤاڵی ژیار له‌ کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

فستیڤاڵی فیلم و وێنه‌ی کوردی ژیار له‌ پارێزگای کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌نجومه‌نی سینه‌مایی ئێران، فستیڤاڵی فیلم و وێنه‌ی کوردی ژیار له‌ پارێزگای کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م فستیڤاڵه‌ ۱۸ تاکوو ۲۰ی گوڵانی ئه‌مساڵ به‌ به‌شداری پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام، لوڕستان، ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، چوارمه‌حاڵ و به‌ختیار، کوردستان و هه‌مه‌دان له‌ شاری سنه‌ ئه‌نجام ده‌بێت.

تاکوو ئێسته‌ ۱۸۳ کورته‌ فیلم به‌ ده‌بیرخانه‌ی ئه‌م فستیڤاڵه‌ گه‌یشتووه‌. به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م خوڵه‌ی فستیڤاڵه‌که‌ سالم سه‌ڵه‌واتییه‌. هه‌روه‌ها دوکتور خه‌سره‌و سینا، شادمێهر ڕاستین و سه‌عید عه‌قیقی وه‌ک داوه‌ره‌کانی ئه‌م خوله‌ هه‌ڵبژێردراون.

https://www.mehrnews.com/news/۴۲۸۰۶۲۶/%D۹%۸۵%D۸%B۹%D۸%B۱%D۹%۸۱%DB%۸C-%D۹%۸۷%DB%۸C%D۸%A۷%D۸%AA-%D۸%A۷%D۹%۸۶%D۸%AA%D۸%AE%D۸%A۷%D۸%A۸-%D۹%۸۸-%D۸%AF%D۸%A۷%D۹%۸۸%D۸%B۱%DB%۸C-%D۸%A۸%D۸%AE%D۸%B۴-%D۹%۸۱%DB%۸C%D۹%۸۴%D۹%۸۵%D۹%۸۶%D۸%A۷%D۹%۸۵%D۹%۸۷-%D۸%AC%D۸%B۴%D۹%۸۶%D۹%۸۸%D۸%A۷%D۸%B۱%D۹%۸۷-%DA%۹۸%DB%۸C%D۸%A۷%D۸%B۱

News Code 18361

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =