بێن سەلمان ئەسپێی هەیە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاش دیداری مانگی ڕابردووی خۆی لە گەڵ وەلیعەهدی عەرەبستانی سعوودی لە کۆشکی سپی بە فەرمانبەرەکانی وتبوو کە بێن سەلمان ئەسپێی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەوالی مێهر، ماڵپەڕی ئەلعەهد نووسی: دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە بۆ سەدەمین جار بەرانبەر ئیمانۆیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ئەو شتەی کە لە وڵاتانی کەنداوی فارسی دەوێت دووپات کردەوە و وتی: ئێمە هەفت تریلیۆن دۆلارمان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین خەرج کردووە و شتێکمان دەست نەکەوتووە. وڵاتانی ساماندار کە لەوێن و ئێوەش دەیانناسن و تێچووەکەشی دەدەن و ناچاریان دەکەین سەربازانی خۆیان بنێرنە سووریا و ئێمەش سەربازانی خۆمان دێنینەوە ماڵی خۆمان.

ئەو ماڵپەرە زیادی دەکات: ترامپ بە باشی لە دۆخیبێن سەلمان ئاگادارە و تەواوی زانیاری و داراییەکانی ناوەتە بەر دەستی ترامپ و هەر بەو بۆنەوە بە ئەنقەست سووکایەتی پێدەکات و چەندین جار بەرانبەر کامێرا و میدیاکان لە وشەی دۆشینی بێن سەلمان و عەرەبستانی سعوودی کەڵک وەردەگرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری عەرەبی لە واشنتۆن بە گێڕانەوە لە ئەندامێکی کۆنگرەی ئەمریکا بە ماڵپەڕی ئینترنتی ئەلعەهد وتی ترامپ پاش دیداری مانگی ڕابردوو لە گەل بێن سەلمان لە کۆشکی سپی داوای لە فەرمانبەرەکانی کرد کورسی و ئەو شتانەی کە بێن سەلمان لە سەر دانیشتووە و دەستی پێوە داوە بگەڕێن و ئەگەر ئەسپێی لە سەر بوو پاکی کەنەوە.

News Code 18360

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =