کوردی سووریا له‌ ئه‌نجرلیک له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا دیداریان کرد

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی سووریای دیموکڕاتیک ڕایگه‌یاند که‌ کوردی سووریا سه‌باره‌ت به‌ دۆخی شاری مه‌نبه‌ج له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا دیداری کردووه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی سووریای دیموکڕاتیک ڕایگه‌یاند که‌ به‌رپرسانی کوردی سووریا سه‌باره‌ت به‌ دۆخی شاری مه‌نبه‌ج له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا دیداری کردووه‌.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی: ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج له‌گه‌ڵ لایه‌نی تورکیا و ئه‌مریکا له‌ بنکه‌ی سه‌ربازی ئینجرلیکی تورکیا دیداری کردووه‌.

مه‌زڵوم عه‌بدی زیادی کرد: له‌م کۆبوونه‌وه‌ داوا کرا که‌ یه‌کینه‌کانی پشتیوانی له‌ خه‌ڵک بۆ ئازاد کردنی مه‌نبه‌ج به‌شداری دابین کردنی ئه‌منیه‌تی شاره‌که‌ بکه‌ن و لایه‌نی تورکیاش ئه‌م پێشنیاره‌ی قبوڵ کردووه‌.

ئه‌م فه‌رمانده‌ کورده‌ هه‌روه‌ها وتی: هێزه‌کانی سووریا دیموکڕاتیک ڕێژه‌یان ۶۰ هه‌زار هێزه‌ و هێزی سنووره‌وانیش ۳۰ هه‌زار که‌سن که‌ له‌ سنووری تورکیا له‌ باکوور و سنووره‌کانی عێراق له‌ ته‌نیشت ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ ژێر ده‌ستی داعش و هه‌روه‌ها له‌ هێڵی چه‌می فورات که‌ له‌ ژیر ده‌ستی هێزه‌کانی سوپای سوریایه‌، جێگیر کراون.

ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا که‌ داعش هێشتا وه‌ک مه‌ترسی ماوه‌ و زیاتر له‌ ۱۰ هه‌زار کیلۆمه‌تر له‌ خاکی سووریای به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ که‌ هاوقه‌واره‌ی خاکی لوبنانه‌.

News Code 18359

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =