ئێران گه‌شته‌كانی لەگەڵ سلێمانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

كۆماری ئیسلامی ئێران دوا بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی له‌گه‌ڵ سلێمانی ده‌دات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌تاران به‌SNNی ڕاگه‌یاند"تاران هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسی و ئیداریی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سلێمانیدا نه‌ماوه‌و چاوه‌ڕوانی‌ كۆمپانیاكان ده‌كرێت".

نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌تاران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ئێران بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی نێوان تاران و سلێمانی داوه‌و له‌ئێستادا هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسی و ئیداریی له‌به‌رده‌م ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا نه‌ماوه‌".

وتیشی: "بۆ دیاریكردنی ڕۆژی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی نێوان تاران و سلێمانی، چاوه‌ڕوانی كۆمپانیاو نوسینگه‌كانی تایبه‌ت به‌گه‌شت و فرۆشتنی تكتی فڕۆكه‌ ده‌كه‌ین بۆ ئاماده‌كردنی گه‌شتیار بۆ گه‌شته‌كان".

ده‌باغ ئاشكراشیكرد: "دوای دوو هه‌فته‌ له‌بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی نێوان (هه‌ولێر ـ تاران)، كۆمپانیاكان توانیان ڕۆژی 27ی 4ی 2018 وه‌ك یه‌كه‌م گه‌شت له‌نێوان هه‌ولێرو تاران له‌دوای داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان دیاری بكه‌ن."

News Code 18356

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =