پێموایە ترامپ له‌ به‌رجام ده‌کشێته‌وه‌

سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا که‌ له‌ ئه‌مریکایه‌ ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ترامپ له‌ به‌رجام بکشێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ بلۆمبێرگ، سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا وتی: لای وایه‌ که‌ هاوتا ئه‌مریکاییه‌که‌ به‌ هۆی ناوخۆییه‌وه‌ له‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی ئێران ده‌کشێته‌وه‌.

ئێمانۆئل ماکرۆن له‌ دواین ڕۆژی سه‌ردانی خۆی له‌ ئه‌مریکا، به‌ ئاماده‌ بوون له‌ نێوان خوێنکارانی زانکۆی جۆرج واشنتۆن وڵامی پرسیاره‌کانی ئه‌وانی دایه‌وه‌.

وتیشی: نازانم که‌ سه‌رۆک کۆماره‌که‌ی ئێوه‌ چ بڕیارێک ده‌دات، به‌ڵام پێموایه‌ که‌ به‌ هۆی ناوخۆییه‌وه‌ له‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ ده‌کشێته‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش من به‌ ترامپ پێشنیارم کردووه‌ که‌ له‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌دا بمێنێته‌وه‌. 

ماکرۆن سه‌باره‌ت به‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا وتی: خه‌ڵک ده‌ڵێن که‌ سه‌رۆک ترامپ پێش بینی نه‌کراوه‌، به‌ڵام من به‌ عه‌کسه‌وه‌ ده‌ڵێم که‌ زۆریش قابیلی پێش بینی کردنه‌.

ئاماژەشی دا: له‌ به‌ڵێنه‌کانی له‌ هه‌لبژاردنه‌کان بڕوانن. دوو ڕۆژ پێش ئێستاش وتیه‌وه‌ که‌ به‌رجام به‌ خراب ترین و کاره‌سات بارترین ڕێککه‌وتنی مێژوو ده‌زانێت و له‌م شتانه‌.

سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا ڕایگەیاند: ئه‌زموونی ئه‌و له‌گه‌ڵ کۆریای باکوور ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر سه‌رسه‌خت بی، لایه‌نی به‌رانبه‌ر ناچار ده‌بێت مل بدات، ئه‌و کات ده‌توانی ڕێککه‌وتنێکی باش بکه‌یت. ئه‌مه‌ش هه‌مان ڕێکاری به‌رز کردنه‌وه‌ ناکۆکییه‌ و ده‌کرێت باش بێت.

News Code 18354

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =