کوردی سووریا هاوکاری هێزه‌ عه‌ره‌بییه‌کان ده‌کات

سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ر به‌ هێزه‌کانی سووریای دیموکڕاتیک به‌ ئاماژه‌ به‌م بابه‌ته‌ که‌ داعش هێشتا ناوچه‌یه‌کی زۆری به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ که‌ به‌ قه‌د لوبنان ده‌بێت، ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌وان ئاماده‌ن تاکوو هاوکاری هێزه‌ عه‌ره‌بییه‌کان بکه‌ن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی سووریای دیموکڕاتیک ڕایگه‌یاند: له‌ ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و هاتنی هێزه‌ عه‌ره‌بییه‌کان له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانییه‌ک، ئێمه‌ هاوکاری ئه‌م هێزانه‌ ده‌که‌ین.

ئه‌و زیادی کرد: تیرۆریسته‌کانی داعش هێشتا زیاتر له‌ ۱۰ هه‌زار کیلۆمه‌تر له‌ خاکی سووریایان به‌ده‌ستەوه‌یه‌ که‌ هاوقه‌واره‌ی خاکی لوبنانه‌ و کۆنترۆڵی ده‌که‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا داوای کردووه‌ که‌ هێزه‌ عه‌ره‌بییه‌کان له‌ جێگه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا جێگیر بن تاکوو هیزه‌کانی ئه‌مریکا له‌م وڵاته‌ بکشێنه‌وه‌.

عه‌ره‌بستان و میسر ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ ئاماده‌ن هێز ڕه‌وانه‌ی باکووری سووریا بکه‌ن. دۆناڵد ترامپ چه‌ندین جار ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ چی دیکه‌ ئاماده‌ نین له‌ سووریا بمێننه‌وه‌.

News Code 18351

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =