ئه‌مریکا هێرش کردن بۆ سه‌ر نووسینگه‌ی ئێرانی پشت ڕاست کرده‌وه‌

هه‌واڵگری ئه‌مریکا دوای ده‌ستگیر کردنی که‌سه‌ هێرشبه‌ره‌که‌ ڕاگه‌یاند که‌ هێرش کراوه‌ته‌ سه‌ر نووسینگه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران له‌ واشنتۆن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوێنێ شه‌و که‌سێک هێرشی کرده‌ سه‌ر نووسینگه‌ی به‌رگری کردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران له‌ واشنتۆن و دوای هه‌ڕه‌شه‌ کردن له‌ فه‌رمانبه‌رانی نووسینگه‌که‌، شیشه‌ و شته‌کانی ناو بیناکه‌ی شکاند. ئه‌م که‌سه‌ به‌ چه‌ک ‌هێرشی کرده‌ سه‌ر ئه‌م نووسینگه‌ی ئێران.

به‌ پێی لێدوانی شایه‌ت حاڵه‌کان، هێرشبه‌ره‌که‌ به‌ دووباره‌ کردنه‌وه‌ی دروشـی دژ به‌ ئێران، زه‌ربه‌ی له‌ فه‌رمانبه‌رێکی ئێرانیش داوه‌ که‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ کرا. هێرشبه‌ره‌که‌ له‌ ئێستادا له‌ لایه‌ن پۆلیسی ئه‌مریکاوه‌ ده‌ستگیر کراوه‌ به‌ڵام زانیاری وردتر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه‌.

هه‌واڵگری پۆلیسی ئه‌مریکا له‌مباه‌ره‌وه‌ ڕایگه‌یاند: دوابه‌دوای گه‌یشتنی هه‌واڵی ته‌قه‌ کردن له‌ شه‌قامی ژماره‌ ۲۳ له‌ واشنتۆن دی سی هێز ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که‌ کرا.

له‌ درێژه‌دا هاتووه‌: له‌ شه‌قامه‌که‌ هیچ گوله‌یه‌ک نه‌ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام که‌سێک به‌ چه‌ک هێرشی کردووه‌ و ده‌ستگیر بووه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌کان درێژه‌ی هه‌یه‌.

News Code 18349

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =