گەشتەکانی ئامەد – هەولێر دەست پێدەکاتەوە

گەشتەکانی ئامەد – هەولێر پاش ٨ مانگ داخران، لە ٢٧ی ئایپڕێل دەست پێدەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پاش کرانەوەی سنوورە ئاسمانییەکانی تورکیا بەڕووی ئاسمانی هەرێمی کوردستان، گەشتە ئاسمانییەکانی ئامەد – هەولێریش پاش داخرانێکی ٨ مانگە لە ٢٧ی ئایپڕێلی ئەمساڵی زایینیەوە بە مەبەستی بەڕێوەچوونی پیشانگای زێر و خشڵ لە ئامەدی تورکیا، دەست پێدەکاتەوە.  

گەشتەکانی ئامەد – هەولێر وەک گەشتەکانی دیکەی تورکیا بۆ هەولێر لە دوای بەڕیوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ٢٥ی ژووئەن داخرا و تەنانەت پاش کرانەوەی گەشتەکانی ئەستەنبۆڵ – هەولێریش، نەکرایەوە.

News Code 18347

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =