بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق وتی: هێرشی ئاسمانیی عێراق بۆ سەر مٶلگەکانی داعش لە سووریا بۆتە هۆی لاوازبوونی داعش، بەڵام ئەو مەترسییە هێشتا نەڕواوەتەوە.
وتیشی: ئەو هێرشانە زۆر کاریگەر بوونە لە کەمکردنەوەی مەترسی و چالاکیی داعش، بەڵام بە گشتی ئەو مەترسییەی نەڕواندۆتوە و داعش-یەکان لە ناوچەی شەدادی و ناوچەکانی ڕووبەڕووی ئەم جەریس لە رۆژهەڵاتی فوراتی سووریا جێگرن.
وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق ئاماژەی بەوەش دا: ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانیی نوێ لە دژی داعش لە ناو وڵاتی سووریا مومکینە و ئەو کارە دەرەوەستی بە لێکدانەوە و بڕیاری فەرماندەگەلی سەربازی و هەواڵگریی عێراقەوە هەیە.
شایانی باسە، کە فرۆکە جەنگییەکانی ئێف ١٦ی عێراق لەم دواییەدا مۆڵگەکانی داعش لە سووریایان کردە ئامانج.
بۆچوونی ئێوە