شەڕی سوپای سووریا و چەکدارانی داعش لە باشووری دیمەشق

سەرچاوە سوورییەکان لە درێژەی شەڕی سوپای سووریا لە گەڵ داعش لە باشووری دیمەشق هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا،  سوپای سووریا هێڵی یارمەتی گەیاندن و حەشارگەکانی داعشی لە ناوچەی حەجەرلوئەوسەد تێکشکاند و ژمارەیەک لە تیرۆریستەکانی کوشت و بڕێکیشیانی بریندار کرد.

لە لایەکی ترەوە سەرچاوەکانی سەر بە ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیاش ڕایانگەیاند کە ئازاد کردنی ناوچەی کەمپی یرمووک لە باشووری دیمەشق لە تیرۆریستەکان خەریکە کۆتایی دێت.

هاوکات لە باشووری دیمەشق ژمارەیەک لە سەرکردەکانی گرووپە تیرۆریستی یەکان لەوانە سڵێمان حەمزە ئەبو سامر شلمونە لە سەرکردەکانی جەیشولئیسلام و شادی سەعد لە سەرکردەکانی بەرەی نوسرە و عەلی مەنسوور لە سەرکردەکانی داعش کوژراون. ژمارەیەکی تریش لەوانە وەسیم غەنیم دەستگیر کراون.

News Code 18344

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =