بەرجام دەپارێزرێت و بڕگەی نوێی پێوە زیاد دەکرێت

ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەمریکا نایەوێ دانوستانی نوێ سەبارەت بە پرسی ناڤۆکی ئەنجام ندرێت، بەڵکوو دەیەوێ بڕگە و ڕێککەوتنی نوێی پێوە زیاد بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕیانووسیتی، کریستۆفێر فۆرد ڕاوێژکاری ئاسایشی نێودەوڵەتیی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە نایەوێ بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی لە گەڵ ئێراندا بچێتەوە، بەڵکوو دەیەوێ بڕگە و ڕێککەوتنی نوێی پێوە زیاد بکات.

ڕاشیگەیاند: ئەمریکا بە دوای دانوستانی نوێ یان گۆڕینی دۆخی بەرجامەوە نییە. ئێمە بە دوای ڕێککەوتنێکی زیاترەوەین کە کۆمەڵێک یاسا و تەنگژەی نوێی بە دواوەیە.

بە وتەی فۆرد ئامانجی ئەمریکا ئەوەیە کە بەرجام وەک خۆی بمێنێتەوە بۆ ئەوەی خاڵە لاوازەکانی بسڕێتەوە.

شایانی باسە، لە کاتێکدا کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی تا ئێستا نزیکەی ١٠ جار لە ڕاپۆرتە جیاوازەکانی خۆیدا پابەندیی ئێرانی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ١٤ جووڵای ٢٠١٥ (۲۳ی پووشپەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی) ناسراو بە بەرجام پشت‌ڕاست کردۆتەوە، ترامپ هەڕەشەی کردووە کە لە ئەگەری پێدانەچوونەوە بەو رێککەوتە لە کۆتایی مۆڵەتی دیاری کراویدا بە گشتی لە بەرجام دەچێتە دەرێ.

News Code 18342

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =