دەستگیر کردنی ٧ داعشی لە موسڵ

دەستگیر کردنی حەوت داعشی لە موسڵ و ئۆپراسیۆنی بەربڵاو لە دیالە و دۆزینەوەی حەشارگەکان و چەک و چۆڵی تەکفیرییەکان لە پارێزگای دیالە لە گرنگترین هەواڵە ئەمنییەکانی سووریایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، سەرچاوە سەربازییەکانی عێراق لە دەستگیر کردنی ٧ داعشی لە موسڵ هەواڵیان دا.

یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق وتی: پۆلیسی نەینەوا حەوت داعشیی دەستگیر کردووە. یەکێک لە ئەو داعشییانە کاری گرۆشی ژنانی دەکرد لە سەردەمی دەسەڵاتداری داعشدا.

ناوبراو زیادی کرد: یەکێکی تر لە ئەو داعشییانە پۆلیسێکی ئیعدام کردبوو.

ڕەسووڵ وتیشی: ئەو کەسانە لە کۆڵانەکانی میساق و جەسامە لە موسڵ دەستگیر دەستگیر کران.

ناوبراو هەروەها لە ئۆپراسیۆنی گەڕانی بەرڵاو لە قەرەتەپە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە هەواڵی دا و ڕایگەیاند: ئەو ئۆپراسیۆنە ١٠ ناوچە دەگرێتە بەر کە تا ئێستا حەشارگەکانی داعش و ڕێژەیەکی زۆری چەک و تەقەمەنی دۆزراوەتەوە.

News Code 18341

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =