ئه‌مریکا نایه‌وێت له‌ سووریا بکشێته‌وه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌ سه‌ره‌ڕای پاگه‌نده‌ی ترامپ، ئه‌مریکا نایه‌وێت له‌ سووریا بکشێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، سێرگئی لاورۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌ میانه‌ی سه‌فه‌ر بۆ چین سه‌رباره‌ت به‌ قه‌یرانی سووریا وتی: هیوادارین دوای دیداره‌کان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسایی که‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌م، ڕوون بکرێته‌وه‌ که‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سووریا چ جۆره‌ هاوکارییه‌ک بڕیار وایه‌ ئه‌نجام بێت.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا وتی: واشنتۆن پێشتر سه‌باره‌ت به‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌ خاکی سووریا قسه‌ی کردووه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م پاگه‌ندانه‌ ئه‌مریکا نایه‌وێت له‌ سووریا بکشێته‌وه‌.

لاورۆف له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی جه‌ختی کرد: به‌ هاوڕێی هێزه‌کانی سوپای سووریا له‌ باشووری ده‌میشق له‌ نێوان ناوچه‌ی حه‌جه‌ره‌ ئه‌سوه‌د و که‌مپی یه‌رموک له‌ دژی تونێله‌کانی گرووپی تیرۆریستی داعش ئۆپراسیۆنێکمان ده‌ست پێ کردووه‌. ئامانجی ئه‌م ئۆپراسیۆنانه‌ به‌ر گرتن به‌ هات و چووی تیرۆریسته‌کانی داعشه‌ له‌ ناوچه‌که‌.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌مریکا به‌ تازه‌یی ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ به‌ مه‌به‌ستی کشانه‌وه‌ له‌ سووریا له‌ دوای ڕاکێشانی هێزی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ سووریایه‌.

News Code 18339

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =